یەکگرتنی کۆمپانیای گۆگڵ و ئەپڵ بۆ شوێنپێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

دلۆڤان جیهانگیر شیخ محمد
قۆتابی قۆناغى سێیەم
بەشی زانستی کۆمپیوتەر
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر

گەورەکانی تەکنۆلۆجیا بڕیاریان داوە کە لە ئامێرەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید

دەسەڵاتی ئەوە بدەنە بەکارهێنەر کە بتوانن دەستنیشانی شوێنی کەسانی

توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکەن.

لە یەکێك لە هەوڵەکانی ئەم دواییانە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەپڵ و گۆگڵ بڕیاریانداوە بە بەرهەمهێنانی بەرنامەیەک بۆ مۆبایلە زیرەکەکان کە بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە گەر پەیوەندی هەبووبێت لەگەڵ کەسێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە.

گەورەکانی تەکنۆلۆجیا یەکیان گرتووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم بەرنامەیە لە چەند مانگی داهاتوو، وە بەردەستکردنی لە ملیۆنەها ئایفۆن و ئەندرۆید لە جیهاندا. کە لەم ڕێیەوە دەتوانی دەستبەجێ زانیاری بزانی دەربارەی ئامێرەکانی تر کە لێت نزیک دەبنەوە. بەکارهێنەر دەتوانێت خۆی ڕایبگەیەنێت کە توشبووە یان نا.

یەکگرتنی ئەم دوو کۆمپانیایە بە هۆی بوونی ململانێی قوڕسی نێوانیان باوەڕپێنەکراوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخەکە و هەبوونی هێزێکی زۆری دوو کۆمپانیاکە لە ڕێگەی ئامێرەکانیانەوە لە تەواوی جیهاندا بڕیاریاندا کە بەیەکەوە ڕوبەڕووی بارودۆخەکە ببنەوە.

ئەم کارەیان دەتوانێت پەرەپێدانێکی ماناداربێت بۆ هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا. دەسەڵاتە تەندرووستییە گشتییەکان ڕایدەگەیەنن کە شوێنپێ هەڵگرتنی توشبووەکان و زانینی زانیاری دەربارەی پەیوەندییەکانیان دەتوانێت پەتاکە هێواشبکاتەوە. بە تایبەتی لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشیەکە. کاری لەم جۆرە کاریگەربووە لە شوێنەکانی وەک باشووری-کۆریا کە ئاوانیش بەرکەوتەی ڤایرۆس بوونە.

ئەم دوو کۆمپانیایە هێشتا بە بەردەوامی سوود وەردەگرن لە تەواوی ئامێرە زیرەکەکانیان لە هەسارەکەمان بۆ چاودێریکردنی پەیوەندییەکانی بەکارهێنەرەکانیان، کە ئەمەش ئەو پرسیارانە زیاتر دەکات دەربارەی گەیشتنی ئەم زلهێزانە بە ژیانی تاکە کەسی و کۆمەڵگا.

دکتۆر ( مایك رید ) یاریدەدەری پڕۆفیسۆری پزیشکی و نەخۆشییە گواستراوەکان لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە سانفڕانسیسکۆوە کە بەرپرسە لە چاودێریکردنی پەیوەندییەکانی سانفڕانسیسکۆ دەڵێت : ئەم بەرنامە دەکرێت سوودبەخش بێت بەڵام لە هەمانکاتیشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەی تایبەتی کەسیی، بەڵام بەهۆی ئەم جوابدانەوە خێرا و لە ناکاوەیان شایەنی ئەوەیە تاقی بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ( تڕەمپ ) وتوویەتی کە دەستە کارگێڕییەکەی پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونێک دەربارەی بەرنامەکە، هەروەها وتوویەتی کە ئەمە تەکنۆلۆجیایێکی زۆر نوێیە و زۆر سەرنج ڕاکێشە، بەڵام زۆربەی خەڵک کێشەی ئازادی تاکە کەسییان دەبێت لەگەڵیدا.

سەرچاوە:https://www.nytimes.com/2020/04/10/technology/apple-google-coronavirus-contact-tracing.html