رۆڵى ڕاگه‌ياندنه‌كان له به‌ربڵاوى دووچارهاتن به شله‌ژان (شه‌كه‌تى ) ده‌روونى .
د.كاظم زرار احمد
پسپۆر له ته‌ندروستى ده‌روونى و كه‌سايه‌تى
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
زانکۆی جیھان - ھەولێر
ليشاوى دڵه‌راوكێ و ترس و ته‌نانه‌ت گه‌يشتن به بارى تۆقين ( هلع ) ده‌رئه‌نجامى به‌ربڵاوى خێراى په‌تاى كۆرۆنا لهسهرتانسهرى جيهان ، به‌وه‌ى هه‌ڵگرى هێزێكه كه تواناى له‌ناوبردن و تياچوونى مرۆڤه‌كانى به‌دواى خۆيه‌وه هێناوه له ئه‌گه‌رى تووشبوون ، سه‌ره‌ڕاى به‌ربڵاوى بێشومارى هه‌واڵ و ڕاگهيندراوهكان به سهريهكهوه هاوشان به داتا و ئامارى مه‌ترسيدار ، ئه‌مه مرۆڤ ده‌خاته دۆخى ناچارى بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشووينى ته‌ندروستى و به‌هه‌ند وه‌رگتنى مهترسىى باروودۆخهكه بيه‌وێت يان حه‌زى پێ نه‌كات .
هه‌ست كردن به دڵه‌ڕاوكێ و ترس له دۆخى هاوشێوه كاردانهوهيهكى ئاسايه وه‌كو پاڵنه‌رێكى غهريزى بۆ به‌رده‌وامى و مانه‌وه له ژيان ، سروشتى مرۆڤ هه‌ميشه باشيه‌كانى بۆخۆى و ئازيزانى لا په‌سنده و بهدواوهيهتى ، ئه‌وه‌ى جيگاى ههڵوهستهيه دووچارهاتنه به تۆقين و ترس له ئاستێكى زۆر به‌رز به جۆرێ ببيته مايه‌ى شه‌كه‌تى و په‌كخستنى كه‌سه‌كه ياخوود ببيته هۆكار بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌موو خۆشيه‌كان به زاڵ بوونى بيرۆكه‌ى نه‌رێنى و پڕ له پێشبيتى نابه‌جێ و نادرووست ، ئه‌مانه مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نن به بارێكى سايكۆلۆجى پێى ده‌گوترێت شه‌كه‌تى ده‌روونى ( PSYCHOLOGICAL EXHAUSTION ) كه قۆناغى كۆتايى ده‌بێت بۆ بارى سووتانى ده‌روونى ئه‌و كه‌سه و چه‌ندين نيشانه‌و شوينپێى ده‌روونى – جه‌سته‌يى لاى كه‌سه‌كان جێدێڵێت له‌وانه‌ش ، خه‌وو زڕان و نه‌خۆشكه‌وتنى خێرا و دياركهوتنى نيشانه‌كانى نه‌خۆشى ، كشانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌روه‌ها داخورانى به‌رگى ناوه‌وه‌ى گه‌ده و اسهالى خيرا ، ههستيارى زۆر بۆ هه‌موو شتێك و هتد .. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه ببيته هۆى لاوازى سيسته‌مى به‌رگرى له‌شى كه‌سه‌كه و دووچارهاتنى به كيشه و نه‌خۆشيه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆرۆناش زۆر بهخيرايى گه‌ر به‌ركه‌وتنى هه‌بێت .
ئه‌وه‌ى رۆڵى خراپ ده‌گێرێت له‌و نێوه‌نده كاريگه‌رى خراپى سۆشياڵ ميديا وه‌كوو ميمبهرێكى ئاسان بۆ هه‌ركه‌سێك كهبيهوێت بيرۆكه‌يه‌ك يان تێروانينێكى كه‌سيش بێت به بێ بوونى هيچ به‌ڵگه يان پاساوێكى زانستى بيخاته بهرديدى تاكه‌كانه‌وه، بێ گوێدانه ده‌رخسته خراپه‌كانى ئه‌م ره‌فتاره‌ى له‌سه‌ر تاكه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ش .
ماندوويى و خووگرتن به وه‌رگتنى دوا زانياريه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م په‌تايه ، زياتر دووچارى دارمانى وره و بێهيواييت زياد ده‌كات به‌جۆرێك ئه‌گه‌رى دووچارهاتنت به بارى وه‌سواسى ناچارى و خووگرتن به پاك و خاوينى هه‌وه‌ها ترسان له‌هه‌موو شتێك كه لێته‌وه نزيكبكهوێتهوه ، ته‌نانه‌ت پهيوهنديهكانت له گه‌ڵ نزيكترين كهسهكانيشت ده‌خاته بارى مه‌ترسى و دوودڵى و دووچارى گۆشه‌گيرى و دوورهپهرێزيت ده‌كات .
بۆيه چى واده‌كات مرۆڤ له‌م ههلوێستانهدا ئاسايى هه‌ڵسوكه‌وت بكات و چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ دۆخى هاوشێووه ، ڕێگاچاره‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ يه‌كێكى تر ده‌گۆرێت و زۆرجار ووشيارى تاكه‌كان فاكته‌رێكى زۆر كاريگه‌ره بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخانه‌دا ، هه‌وڵدان له دووركه‌وتنه‌وه له سه‌يركردنى تلفزيۆن بهشيوهيهكى گشتى ، ياخوود هه‌واڵه‌كان به تايبه‌ت ، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به ڕێنماييه ته‌ندروستيه‌كان كه له كه‌ناڵى رهسميهوه بێت بۆ نموونه رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى ياخوود وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سيكتهره پهروهردهيهكان ، بۆ ماوه‌يه‌ك بتوانن كه‌متر تۆره كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌موو ئه‌و ميمبهرانهى كه هه‌واڵ ده‌گوازنه‌وه خۆتى لێ دووربخهيتهوه ، دانانى به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه بۆ ئه‌و كارانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌يت له ماڵه‌وه له‌مانه‌ش باش كردنى پهيوهنديهكانت له گه‌ڵ خيزان و تاكه‌كانى هه‌وه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ندێك چالاكى خێزانى و گه‌راندنه‌وه‌ى يادگاريهكانى پێشووتر ، خويندنهوهى په‌رتووك و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى ده‌ستى ، له‌وانه‌ش كارى باخچه و وينه كيشان و گوڵ ناشتن هه‌وه‌ها چاكردنه‌وه‌ى كه‌م و كوريهكانى ماڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌وڵدان بۆ به‌شدارى يان سهيركدنى چه‌ندين به‌رنامه‌ى پاڵپشتى ده‌روونى و هۆشيارى تاكه‌كان و خێزان ، ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته له‌م كاتهنه ئه‌و جۆره بهنامانه بخرێنه بهرديديى بينه‌ر كه تيايدا زياتر هۆشيارى هزرى و بيرۆكه‌ى ئهرينى له كۆمه‌ڵگا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه هه‌وه‌ها بۆ ئهوكهسانهى منداڵى بچوكيان هه‌يه زۆر گرنگه به شيوهيهكى ميانڕهوانه مه‌ترسي ئه‌م په‌تايه و ڕێكاره‌كانى خۆپاراستنيان بۆ روون بكه‌نه‌وه و نه‌بن به هۆكارى تۆقاندنيان و چاندنى بيرۆكه‌ى مه‌ترسيدار و شله‌ژانى ده‌روونيان .