ڤایرۆسى كۆرۆنا وكاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى جیهان و عێرا ق
خه‌نده سركوت عثمان
دەرچووی بەشی کارگێری کار
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رگرتن
زانكۆى جیهان- هەولێر
- ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڤایرۆسه لهكانونى یه‌كه‌مى 2019 له‌شارى ووهان له‌وڵاتى چین یه‌كه‌م كهیسدهست نیشان كرا , وه له‌مانگى شوباتى 2020 له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به كۆڤید 19 ناونرا.
- ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ى به وڵاتى چین پاشان به‌وڵاتانى دیکەی جیهان له‌گه‌ڵ خۆى كاریگه‌ریه نهرێنیهكانیشى بڵاوبۆوه دیارترین كاریگهریهكانیشى بۆ سه‌ر كه‌رتى ئابورى بوو كه‌وا توشى دارمانێكى گه‌وره‌ى كرد له‌مێژوودا, بڵاوبوونه‌وه‌ى خێرا‌و مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه وایكرد زۆرێك له وڵاتان ناچار بكات بارى له‌ناكاو رابگه‌یه‌نن وه هاوڵاتیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن له ماڵه‌كانیان كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر كه‌رتى ئابورى به‌گشتى وه نه‌وت به‌تایبه‌تى هه‌یه,كه بووه هۆى دابه‌زاندنى نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو به‌جۆرێك كه‌وا شۆكێك بوو بۆ كه‌رتى نه‌وت له‌مێژوودا,هۆكارى ئه‌م دارمانهى نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌وه دهگهررێتهوه كه‌وا ئه‌م ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا بڵاوبۆوه به جیهاندا ,وایكرد خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بكات له لایه‌ن وڵاتانى به‌كارهێنه‌ر وه وڵاتانى به‌رهه‌م هێنیش تاكو ئێستاش به‌رده‌وامن له سه‌ر به‌رهه‌م هێنان به هه‌مان برى جاران بگره زیاتریش.
له‌گه‌ڵ هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه و خه‌رجیه‌كان بۆ رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر(ڤاكسین) بۆ ئه‌م ڤایرۆسه و ئه‌م داڕمانه ئابووریه زۆرێك له وڵاتانى ناچاركردووه په‌نا ببه‌نه به‌ر راكێشانى قه‌رز له بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان, بۆنمونه وڵاتێكى زلهێزى وه‌كو ئهمێریكاى توشى داڕمانێكى ئابوورى گه‌وره كردووه كه پێشبینى ده‌كرێت له سه‌دا(%30)كه‌م بكات وه رێژه‌ى بێكارى بگاته نێوان سه‌دا(%25بۆ%30) كه ئه‌مه دارمانێكى ئێجگار گه‌وره‌یه بۆ وڵاتێكى وا,جا ئه‌مه بۆ وڵاتێكى وه‌كو عێراق ده‌بێت چۆن بێت كه نه‌وت به‌شى هه‌ره زۆرى داهاتى وڵات پێك دێنێت بگره نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ى داهاته بۆ وڵات,ئه‌وه له‌كاتێك دایه كه‌وا بودجه‌ى ساڵى 2020 وا دانرابوو كه بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت(56$)بێت جا هه‌ر كه‌م بوونێك له‌م نرخه ده‌بێته هۆى هه‌ره‌س هێنانى بودجه له ئێستادا بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها (17$) كه ئه‌مه‌ش واى كردووه عێراق له بارێكى ئابوورى خراپ دایه به‌ڵام وا چاوه‌روان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵ كردنى بڵاوبونه‌وه یان دۆزینه‌وه‌ى چارهسهرئهوا نرخى نه‌وتیش به‌رزببێته‌وه.
بۆیه چاره‌سه‌ر بۆ پێشهاتهى لەم جۆرە وه به‌هێزكردنى ئابوورى وڵات پێویسته ده‌وڵه‌ت پشت به سێكته‌ره‌كانى تر‌ى وه‌ك (كشتوكاڵ,گه‌شت وگوزار,پیشه‌سازى........هتد) ببه‌ستێ وه دانانى میكانیزمى ئابوورى گشتى بۆكه‌م كردنهونى خه‌رجى زیاده (زێده‌رۆیی) وه دانانى خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت بۆبارى له‌ناكاو( وه‌ك ئه‌و باره‌ى ئێستا) ئه‌مه بۆرێگرتن له‌كێشه ئابووریه‌كانى ده‌وڵه‌ته.