پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و کۆرۆنا

حسين سليم حسين
ده‌رچووی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر
قوتابى دکتۆرا لە سیستەمی زانیاری کۆمپیوتەر
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر

هۆکاری زاڵنەبوون بەسەر کۆرۆنادا وەکو پەتاکانی تر، بریتییە لە توندبوونەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە نەبوونی پەیوەندی و کاری پێکەوەیی لە نێوان وڵاتاندا، ئەمەش بریتییە لە رەنگدانەوەی بێ سەرکردایەتییەکی بەهێزی خاوەن بڕیار لە جیهاندا، کە هەرچەندە ئەمریکا تاکە زلهێزی جیهانە، بەڵام لە هەمووان دەستەوسان تر دەرکەوت لەم قەیرانەدا. هەربۆیە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کاری پێکەوەیی پێویستە و هیچ وڵاتێک بەتەنها ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، چونکە ئەم پەتایە نە سنوورەکان و نە نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکان ناناسێت و هەمووانی تێپەڕکردووە و ئاشتیی و ئابووری تەواوی جیهانی خستۆتە بەر مەترسییەوە. لەبەرئەوەی بەداخەوە هەر وڵاتە و بەتەنها لەخەمی خۆیدایە و دەڵێت من و ناڵێت ئێمە، کە ئەمە بنچینەی کارەساتەکەیە. بۆیە دەبێت هەمووان هەوڵ بۆ پاراستنی تاک بەتاکی مرۆڤایەتی بدەن لەهەر جێگەیەک بێت، چونکە پاراستنی تاکێک پاراستنی هەموو جیهانە.

بەڵام ئەوەی کە زۆر کاری تیمەکانی تەندروستی ووڵاتانی قورسکردوە ئەویش ناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسەکەیە یان دۆزینەوەی ئەو ناوچەیەیە کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە. بۆیە خۆشبەختانە پسپۆڕانی تەکنەلۆجیای زانیاری توانیان لە ڕێگای تەکنەلۆجیای ژیری دەستکردەوە کە بە (Artificial Intelligence) ناسراوە هاوکاری ووڵاتی چین بکەن لە دەستنیشانکردنی توشبوان و هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرجەم جێگا قەرەباڵغەکانی وەکو فڕۆکەخانەکان، بازاڕ و ویستگەی شەمەندەرەکان . هاوکات پسپۆڕان توانیان لە ڕێگای هەردوو تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر ڤیژن و ڕۆبۆتی زیرەکەوە کە بەشێکن لە تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد کاری تیمەکانی تەندروستی ئاسانتر بکەن و توشبوانی ڤایرۆسی کرۆنا یان بۆ بدۆزرێتەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا یان ئەو ناوچەیەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.

به‌ پێ نوێترین زانیاری كه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌ له‌ رێگه‌ی تەکنەلۆجیای ژیری دەستکردەوە ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌ ده‌توانرێت ببنرێته‌وه‌ و جیابكرێته‌وه‌ له‌ توشنه‌بووان له‌ سه‌رجه‌م شێونه‌ جه‌نجاڵه‌كان و تایبه‌ته‌كان به‌ بێ پێوانه‌ی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ . به‌لكۆ له‌ رێكه‌یه‌كی تازه‌ و نوێ و ئاسان ئه‌ویش به‌ بەکارهێنانی ڕۆبۆتی زیرەک له‌م بواره‌دا چه‌ندین کۆمپانیا كاری جدیان كروود بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێك بهێنن تاوه‌كو ئێستا دوو كمۆپانیا توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌م رێگایه‌ كۆمپانیایه‌كی چینی و هۆڵەندی هه‌وڵه‌كانیان چركرده‌وه‌ و توانیان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو جێگایانە بکەن کە گومانی بڵاونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدابوو هه‌ر ئه‌م رۆبۆته‌ هاوكاری تیمەکانی ڕشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس كرد و کارەکان به‌ په‌له‌ به‌رێوه‌ده‌چوون و هه‌روه‌ها لاینه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانای گه‌یاندنی هاوکاری پزیشکی بۆ شوێنه‌ تشبووه‌كان زۆر خیرابوو و به‌ كه‌مترین كات كاری خۆی ده‌پێكا لە كاتی ئێستادا ئه‌م پرۆسەیه‌ ووڵاتی چین بەسەرکەوتووی ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه‌ لە دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی ئەو جێگایانەی کە مەترسی ڤایرۆسەکەی لێ دەکرێت. بۆیه‌ ده‌توانین بلێن كه‌ وڵاتی چین سەلماندی بۆ هه‌موو جیهان کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە به‌ به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای زانستی سه‌رده‌میانه‌ , هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م سەرکەوتنی وولاتی چین دەگەرێتەوە بۆ پێشکەوتنی لە بواری تەکنەلۆجیادا .