هاوکاری ڕۆبۆته‌کان بۆ مرۆڤایه‌تی له‌ ڕوبەڕوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڤید- ۱۹

ڕابين وحيد سليم
قۆتابی قۆناغى سێیەم
بەشی زانستی کۆمپیوتەر
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر

چین و ئەمریکا و ولاتانی ئەوروپا ڕۆبۆتەکان بەکاردێنن بۆ جێگرتنەوە و یارمەتیدانی مرۆڤ لە جەنگی دژی کۆرۆنا بەبەکارهێنانیان لە گواستنەوەی خواردەمەنی و شلەی دەست پاککردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشەکان.

رۆبۆتەکان لەکاتی دابەشکردنی ماسک و شلەی دەست پاککردنەوە. (سەرچاوە ڕۆیتەرز)

ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمجار لە چین دەرکەوت و تاکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر توشبووی لەسەرتاسەری جیهان هەیە و ژمارەیەکی بەرچاویش مردن بە هۆی ئەو ڤایرۆسە تۆمار کراوە، بەپێی دوا راپۆرت و سەرژمێری. ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی ئەو نەخۆشییەی کە بە کۆڤید ١٩ ناسراوە، زیاتر لە ١٦٩ ولات بڵاوبۆتەوە و ئێستا زۆرینەی توشبوون و مردن بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە دەرەوەی وڵاتی چینن.

لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ڕۆبۆتەکان بەکاردێن بۆ وەرگرتنی پلەی گەرمی گومانلێکراوان و ئامادەکردنی خۆراک، چونکە ڕۆبۆتەکان تووشی ڤایرۆس نابن. لەسەرتاسەری جیهان دا ڕۆبۆتەکان لە کردارەکانی پاککردنەوە و خواردن ئامادەکردن بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید ١٩،کە بەهۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا پەیدا دەبێت، چونکە ئەو کارانە بە ترسناک ئەژماردەکرێن بۆ مرۆڤ.

لە ١١ ی ئازاردا ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە کۆڤید ١٩ تاعونێکی(نەخۆشیێکی) جیهانیە. ئەم ڤایرۆسە گەشتەکانی سەرتاسەری جیهانی ڕاگرت، بووە هۆی ڕەتکردنەوەی گەشتەکانی ئاسمانی و کەرەنتینەکردن و قەدەغەی هاتووچۆی جۆراوجۆر.
لە خوارەوە چەند ڕێگایەکی بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان نیشاندراوە، بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەم بکەنەوە و یارمەتی کارمەندانی تەندروستی بدەن.

کارمەندانی تەندروستی لەسەر پایسکلی کارەبایی ڕۆبۆتەکان ئاڕاستە دەکەن (ڕۆبۆتی پاککەرەوە و دژە ڤایرۆس-ڕۆیتەرز)

ڕۆبۆتی پشکنین لە نەخۆشخانەی شینیانگ، پشکنین بۆ پلەی گەرمی لەش دەکات و خەلک و دەوروبەری خۆی پاکدەکاتەوە بە دژە ڤایرۆس و پاککەرەوە(ڕۆبۆتی پشکنینی پلەی گەرمی )

بۆ زانیاری و زیاتر بینینی جۆره‌کانی رۆبۆته‌کان ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن.

https://gulfnews.com/photos/news/how-robots-help-to-combat-covid-19-1.1586000815935?slide=2