له نیوان ده‌سته‌واژه‌ی (العولمه) و به‌ڕێوه‌بردنی موقفی (الإداره الموقفیه) وه به‌رپرسیاره‌تی COVD-19 كۆرۆنا كۆمه‌لایه‌تی (المسۆولیه الاجتماعیه)
پ.د.خالد حمدأمین میرخان
به‌شی ژمێریاری
زانکۆی جیھان - ھەولێر
ئه‌مرۆ جیهان هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو پارچهیكی جوغرافی به بار‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار( مرحله خطیره و عصیبه) تێده‌په‌رێت كه له‌وانه‌یه به ده‌گمه‌ن له ماوه‌ی سهدهیهكا دووباره ببێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان هه‌لوێسته‌ی له سه‌ر بكه‌ین، چونكه جیهان له ناو كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌دایه زۆر پێویسته له كه‌ناری ئارام‌دا له‌نگه‌ر بكرێت ئه‌مه‌ش هه‌وڵ وكۆشش و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كی ده‌وێت وه لێره‌دا به پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م چه‌ند بواره زانستیهیی خواره‌وه باسی ئه‌م په‌تای كۆرۆنایه بكه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ی ئێستای په‌تای كۆرۆنا پێی ده‌وترێت ( COVD-19) له جۆره‌كانی پێشتر جیاوازه و زانیاری ته‌واوی له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه و ئیداره‌دانی ئاسان نییه به‌لكو ته‌نها و ته‌نها خۆبارێزیه:
یه‌كه‌م: په‌تای كۆرۆنا و ده‌سته‌واژه‌ی (العولمه) جیهانگیری یان به جیهانی بوون:
ده‌توانین بڵیین وه تا رادیه‌كی باش ئه‌مرۆ په‌تای كۆرۆنا COVD-19 پێره‌وی ده‌سته‌واژه‌ی (العولمه) ی كردووه وه زۆر باش و به‌رفراوان ته‌شه‌نه‌ی كردوه وه بكره باشتر له زۆر بواری تر كه شانازی پێوه ده‌كرێت بۆ پێشكه‌وتن و داهێنان، بۆیه توانی هه‌موو سنوره‌كان ببه‌زێنێت به بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكات له نێوان ووڵاتانی پێشكه‌وتوو و تازه پێگه‌یشتوو، یان له نێوان هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌ند، یان ره‌ش و سپی، یان له نێوان به‌رپرسی پله‌به‌رز و كارمه‌ندی ئاسایی و هاوڵاتی، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا پێویسته هه‌وڵ بدرێت به‌ر ته‌سك بكرێته‌وه و رێگری له به‌رفراوان بوونی بگرینه به‌ر وه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه حكومیه‌كان و نا حكومیه‌كان و هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی مرۆیی و ووشیار بونه‌وه و رۆشنبیری به‌رنگاربونه‌وه و پاراستنی گیانی مرۆڤ وه تا ڕاده‌یه‌كی باشیش ئیشی بۆ كراوه له‌و رووه‌وه كه هیوادارین هه‌موو تاكێك پابه‌ند بێت به هه‌موو رێنماییه‌كان چ له ڕووی هاتوو چۆ و خۆپاراستن و به هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌موو زانیاره زانستیه‌كان كه له سه‌رچاوه زانستیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت وه وا هه‌ست ده‌كه‌م له ڕووی ووشیاری و وریابونه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌یان به هه‌ند وهركرتوه و بكره له زۆر وولا تانی پێشكه‌وتوش باشتره، به‌ڵام بمانه‌وێت و نهمانوێت كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری وه له كۆتایشدا باری وه‌به‌رهێنان و ئابووری به شێوه‌كى گشتی له هه‌رێمدا.
دووه‌م: چۆنیه‌تی بهرنگاربونهی قه‌یرانی ئه‌و كۆرۆنایه و سیسته‌می ئیداره‌دانی به پێی شێوازی بهڕِێوهبردنی موقفی (الإداره الموقفیه أو الشرگیه):
(الإداره الموقفیه أو الشرطیه) به شێوازیكی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌كرێ كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتیه له‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌بردندا تاكه رێگایه‌كی نموونه‌یی (طريقة مثلى) نیه بۆ ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌كان و ده‌وله‌ت كه بریتین له پلان دانان، بریاردان، رێكخستن، سه‌ركردایه‌تی و هاندان و كۆنترۆل كردن كه پێره‌و بكرێت بۆ ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵوێستێك یان موقفیك، یۆیه پێویسته رێگای جیا جیا بدۆزنه‌وه كه بگونجێت له گه‌ڵ سروشتی ئه‌و موقفه كه به‌ره‌و ڕووی رێكخراوه‌كانی حكومی نا حكومی ده‌بێته‌وه، وه بۆ ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م كۆرۆنایه پێویستی به شێوازی تایبه‌ت هه‌یه چا چ له ڕووی گۆرینی پلانی حكومه‌ت، یان دروست كردنی بریار و رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و هاندان و كۆنترۆل كردن كه بگونجێت بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئه‌و كۆرۆنایه، واته ده‌بێت كردار و ره‌وشتی به‌ڕێوه‌بردن متمانه بكاته سه‌ر ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و ئه‌نجامانه‌ی كه پێویسته به به‌ده‌ستی بهێنین، وه ره‌خساندی زهمینهكی له بار بۆ خۆگونجاندن له گه‌ڵ سروشتی ئه‌و بار و دۆخه‌ی كه پێویست ده‌كات زۆر به توندی به‌رنگاری ببینه‌وه، ئه‌مه‌ش وانهیكه پێمان ده‌لێت له‌مه‌ودوا ئاینده هه‌ر چه‌نده ماوه‌كه‌ی دوور و درێژ بێت و نادیاربێت ده‌بێت له پلانی ستراتیجی ده‌وله‌ت و رێكخراوه‌كانی به هه‌ند وه‌ر بكیرێت و جێگای بكرێته‌وه وه‌كو سیناریۆیك هه‌ر چه‌ند ره‌شبینیش بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به توانا و و شاره‌زایی و پسپۆری كه‌سانی لێهاتوو هه‌یه له بواره جیاجیاكان و كه‌رته‌كانی حكومه‌ت نا حكومی به بێ جیاوازی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاینده‌یه هه‌ر چه‌ند تال وناخۆش بێت كه ئه‌مه‌ش له ڕووی زانستیه‌وه له به‌رێوه‌بردندا پێی ئه‌ڵێن زانستی خوێندنه‌وه‌ی ئاینده له ڕووی پلانی ستراتیجیه‌وه.
سێهه‌م: په‌تای كۆرۆنا COVD-19 و به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی (المسۆولیه الاجتماعیه):
ئه‌مه‌شیان وانه‌یه‌كی تره له‌وانه زانستیه‌كان كه زانسته مرۆییه‌كان زۆر گرنگی پێداوه وه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت دوای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆر‌ونا ئه‌ویش شێوازی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یه (المسۆولیه الاجتماعیه) كه له تاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌كاته به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت كه پێره‌و كردنی رۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه متمانه ده‌كاته سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك وه‌كو:
1- توانای لێپرسینه‌وه (القابلیه للمسائله): واته پێویسته هه‌موو دام و ده‌زگاكان حكومه‌ت و نا حكومی ئاماده‌یی لێپێچینه‌وه‌ی هه‌بێت له ڕووی ئه‌و ڕۆل و كاریگهیانهی كه هه‌یانه به‌رامبه‌ر كۆمهڵگاو پیسكردنی ژینگه، كه ئه‌م بهرپرسیاریهتهش پابه‌ندبونێكی اجباریه بۆ هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و یاسا و رێنمای و بنه‌مایانه‌ن له ڕووی كاریگه‌ری ئه‌و چالاكی و بریارانه‌ی كه داویانه له بۆ كۆمه‌ڵگا و پاراستنی ژیتگه و باری ئابووری بۆ رێگریكردن له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریه پۆزه‌تیفانه و (سلبی) تحمل كردنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته و لێپێچنه‌وه لێیان.
2- شفافیه‌ت: واته شفاف بوونی هه‌موو دام و ده‌زگاكان حكومه‌ت له بریاره‌كانی و چالاكیه‌كانی به ڕاده‌یه‌كی ڕوون و وورد و ته‌واو كه كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ژینگه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئاسانكاری باشیش بكات بۆ فه‌راهه‌مكردنی زانیاری و گه‌یشتن به‌و زانیارانه كه به شێوه‌ێكی راسته‌و خۆ وه تێگه‌یشتن لێیان له لایه‌ن هاوڵاتیان سوودمه‌ند لێیان.
3- پابه‌ند بوون به ره‌وشتی و ئاكاری جوان له هه‌موو كات و شوێنێكدا وه كو دادپه‌روه‌ری و ئه‌مینداریه‌تی له بواره‌كان كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نی مرۆیی و پاراستنی ژینگه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی.
4- رێز گرتن له مافی مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موو تاك و لایهنهیهك، وه رێزگرتن له پێوه‌ر و به‌ها و مافه مرۆییه‌كان و یاسا و پێوه‌ره نیوده‌وله‌تیه‌كان، وه هه‌رده‌م یاسا سه‌روه‌ربێت وه هه‌موو تاكێك هه‌چ پله و پایهێكی حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت ده‌بێت مل كه‌چی مه‌رجه‌كانی یاسا بن، به شێوه‌یه‌ك كه‌س سه‌روی یاسا نه‌بێت.
به هیوای فه‌راهه‌م كردنی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ هه‌مووان و زاڵ بوون به سه‌ر كۆرۆنا به هه‌وڵ توانای هه‌موو لایه‌ك