فەرهەنگۆکێکی سادە بۆ سەردەمی کۆرۆنا
م. دەرباز عزیز صادق
بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی
زانکۆی جیھان - ھەولێر
وەک دەزانین ئەم پەتایە ڕووبەروی زۆربەی وڵاتان بۆتەوە، ئاشکراشە بەهۆی نوێ بوونی ڤایرۆسەکە ڕۆژانە زانیاری نوێ دەبیسترێ و بڵاودەکرێتەوە، جا لەم ڕوانگەیەوە پێویستمان بەچەند زانیاریێکە کە ئاشنابین لەسەر پەتاکە بەڵام وەک فەرهەنگۆکێک.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ساتەوەی بڵاوبوویەوە ناوەکانى "ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"، "سارس کۆڤید ٢" یان کۆڤید ١٩ی بەبەرداکرا.
ئەو نەخۆشی یە بەربڵاوە و دەستەواژە پەیوەندیدارەکانى بەو شێوەیەن:
ڤایرۆسی کۆرۆنا(coronavirus)
لەبەرئەوەى هەر وەک تاجە بچووک و تیژەکانى گۆی مەمکن، ناوی نەخۆشی کۆرۆنایان بۆ داناوە، کە مانای ڤایرۆس بە تاوە دەدات. لەلاتینیدا کۆرۆنا واتا تاج.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ
تەنها لەبەرئەوەی لە پێشوو نەخۆشی کۆرۆنای تر هەبوون بۆیە بۆ جیاکردنەوەی لەوانەی پێشوو ناویان ناوە کۆرۆنای نوێ. دەتوانین بڵێین چوار جۆر لە ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەکەن و نابنە هۆی کێشەیەکی گەورە تەنها هەڵامەت لە مرۆڤدا دروست دەکەن. بەڵام ٣ پەتای تری کۆرۆنا هەن، کە لە ئاژەڵەوە گواستراونەتەوە بۆ مرۆڤ و کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستکردووە ئەوانیش بەم شێوەیەن:
لە ساڵی ٢٠٠٣ دا سارس - کۆڤیدی ١ (SARS-CoV-1)
لە ساڵی ٢٠١٢ دا مێرس – کۆڤید (MERS-CoV)
لە ساڵی ٢٠١٩دا سارس – کۆڤید٢ (SARS-COV-2) بڵاوبوویەوە، کە کاریگەریان هەبوو لەسەر هەموو دانیشتوانی سەر زەوی.
کۆڤید١٩ (Covid-19)
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەشێوەیەکی فەرمی ناوی سارس کۆڤید ٢ (SARS-CoV-2)ی بۆ ئەم کۆرۆنایەى ئێستا کە هەیە (کۆڤید١٩ - Covid-19) بەکارهێناوە. بە کورتی پێی دەوترێت کۆرۆنای ٢٠١٩.
ئیندمی (Endemi - Endemic)
بەکورتی ئەو ساتەی باس لە نەخۆشییەک دەکرێت کە کاریگەریەکەی بەتەنها بۆ سەر شوێنێک دروست دەکات، وەک هەڵامەتی وەرزی ولێکچووەکانی پێی دەوترێت ئیندمی واتا ڤایرۆسی ناوچەیی وە زۆریش بەربڵاونی یە. کاتێک باس لە نەخۆشییەک دەکرێت، کە تەنها کاریگەری لەسەر ناوچەیەک دروست بکات، وەک پەتای وەرزی و هاوشێوەکانى پێی دەوترێت ئیندمی واتە پەتایەکى ناوچەییە، سنووردارە و زۆر بە کەمی لە ناوچەکانی تر بڵاودەبێتەوە.
هێشوویی (Cluster)
لە پزیشکیدا بە مانای ئەوەیە کە جۆرێک لە ڤایرۆس و نەخۆشی پێکهاتەی ڤایرۆسییان لە ٢ پرۆتین زیاتر بێت. واتە سەرچاوەیەکیان بۆخۆیان دروستکردبێت و وەک هێشوو بە دەوری یەکتردا بن و پێکەوە کار بکەن. بەو جۆرە لە پەتا و نەخۆشی یە دەوترێت هێشوویی.
سارس (SARS)
نەخۆشی کۆرۆنای جۆری سارس، نەخۆشییەکە کێشەی قورس بۆ هەناسەدان دروست دەکات و تای توند و هەناسەتوندی لە مرۆڤدا دروست دەکات.
ئیپیدمی (Epidemic- Epidemi)
واتا توشبوونی خەڵکێکی زۆر بە پەتا کە زۆربەی وڵاتان بگرێتەوە، ئەوەش پێی دەگوترێت گشتگیر.
پاندمی (Pandemic - Pandemi)
ئەو ساتەی ڤایرۆسێک و پەتایەکی کوشندە لە جیهاندا پێوەی سەرقاڵ بن وەک کۆڤید۱۹ پێی دەگوترێت پاندمی کە مانای جیهانگیر دێت.