دڵه‌راوكێى كۆفيد -19 ئه‌گه‌رى دووچارهاتن به وه‌سواسى ناچارى
د.كاظم زرار احمد
پسپۆر له ته‌ندروستى ده‌روونى و كه‌سايه‌تى
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
زانکۆی جیھان - ھەولێر
له گه‌ڵ به‌ربڵاوى په‌تاى كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى جيهان و ناوچه‌كه‌شمان ، سه‌رباره‌ى هه‌موو ڕێنمايى و ڕێگايانه‌ى چ له لايه‌ن ده‌زگاكانى ته‌ندروستى و ڕێخراوى ته‌ندروستى جيهانى ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له ڕاگه‌ياندنه‌كان چ بينين چ بيستن ، و سۆشيال ميدياوه ده‌خرێته روو تايبه‌ت به بنه‌ماكانى چۆنيه‌تى خۆپاراستن له مه‌ترسيه‌كانى تووشبوون به‌م په‌تايه ، جگه له بوونى پاڵه‌په‌ستۆى كه‌سانى نزيك و ته‌نانه‌ت خودى مرۆڤه‌كان خۆشيان بۆ شێوازه‌كانى خۆپاراستن له تووشهاتن به فايرۆسى كۆفيد-19 ئه‌مانه هه‌مووى فاكته‌رن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى دڵهراوكێي ده‌روونى هه‌وه‌ها زيادبوونى فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر تاكه‌كان ، له‌كاتێكدا كه ئه‌م ترس و دڵهراوكێيه ده‌كرێت بڵێين وهڵامدانهوهيهكى ئاساييه به‌رامبه‌ر شتێك كه مه‌ترسى هه‌يه بۆ سه‌ر ژيانى تاك ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زۆر گرنگه مرۆڤ ره‌چاوى بارودۆخه‌كان بكات و پابه‌ندبێت به ڕێنماييه ته‌ندروستيه‌كان به‌ڵام زياده‌رۆيى كردن له هه‌ر ره‌فتارێك يان ڕێوشوێنێك ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه به نه‌رێنى به‌سه‌ريدا بشكێته‌وه و دووچارى كێشه‌ى ده‌روونى بكات ، له كاتى ئێستاشدا زياده‌رۆيى كردن له شۆرينى ده‌ست هه‌وه‌ها تعقيم كردنى شته‌كان و رۆژانه زياتر له‌چه‌ند جارێك خاوێنكردنه‌وه‌و شۆرينى هه‌مووشته‌كانى ماڵ و ته‌نانه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ترسان بۆ بارى تۆقين ده‌بنه هۆى دووچارهاتن به وهوسواى ناچارى ، و ئاسته‌نگ دروست ده‌كات دواتر بۆ ئاسايي بوونه‌وه‌ى ژيانت ، ئه‌مانه هه‌مووى به‌شێك ده‌بن له‌و بارانه‌ى كه دواى تێپه‌ربوون و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م په‌تايه تاكه‌كان له پاڵيدا پێويستيان بۆ چاره‌سه‌رى ده‌روونى و ته‌نانه‌ت ده‌رمانيش ده‌بێت بۆى .
له ئه‌گه‌رێكى تر‌ى خراپى ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێيه كاريگه‌رى نهگهتيڤى باوانه‌كان له‌سه‌ر منداڵهكانينان و دووچاركردنيان به وه‌سواسى ناچارى ئه‌وه‌يه كه دايبابهكان زياد له راده‌ى پێويست منداڵه‌كانيان ده‌ترسێنن و ناچاريان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ست شۆرين و جل گۆرين و توندى له هه‌لسوكه‌وتيان له هه‌ڵوێستێك كه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌يان به‌ركه‌وتنى هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رشتێكى ده‌ره‌كى و ئه‌مه‌ش ديسان ڕێي تێده‌چێت بگوترێت مه‌ترسي په‌تاكه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌يه ، باوانه‌كان ناچاربكات ئه‌م جۆره ره‌فتارانه بنوێنن به‌ڵام له‌بير نه‌كرێت هۆشيارى چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێستانه پێداويستيهكى سه‌ره‌كيه و ده‌بێت هه‌موو باوانێك هه‌وڵبدات چ له ڕێى خوێندنه‌وه يان گوێگرتن له كه‌سانى پسپۆر يان پرسياركردن و گه‌ڕان به‌دواى زانيارى پێويست ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م باروودۆخانه ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستى تێپه‌ربوون ودواى نه‌مانى ئه‌م په‌تايه شوێنكارى خراپ جێنه‌مێنێت له‌سه‌ر منداڵه‌كانيان .
فاكته‌رێكى خراپتر له‌و باروودۆخه ههنووكهيهى تاكه‌كانى تێكه‌وتوون ئه‌ويش بوونى چه‌ندين زانيارى هه‌مه‌چه‌شن هه‌وه‌ها پهرشي و به‌ربڵاوى زۆرێك له‌م زانياريانه كه ده‌خرێته به‌ر چاو بينه‌ر يان بهرگوێي بيسه‌ر له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن و سۆشياڵ ميدياوه ، بێ ئه‌وه‌ى له سه‌رچاوه‌ى زانستيهوه هه‌ڵقوڵابن ياخوود ڕه‌چاوى بارى ده‌روونى خه‌ڵكه‌كه‌ى تێدابكرێت ته‌نانه‌ت زۆرێكيان ئه‌م كناڵانه وه‌كو ميمبهرى خاڵى كردنه‌وه‌ى بيرۆكه و تێروانينه نازانستيهكانى ده‌بينێت و خه‌ڵكێكى زۆر باجى بيرۆكه نادروستهكانى ده‌دات له كاتێكدا به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ى ڕاستگۆ له باروودۆخى بوونى ئه‌م په‌تايه ده‌كرێت بگوترێت ڕێنمايه‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيه و زۆر روونه كه داواده‌كات پاش گه‌رانه‌وه له ده‌ره‌وه يان بهركهتنى شتێكى ده‌ره‌كى بۆ ماوه‌ى 20 چركه شۆرنى ده‌سته‌كان هه‌روه‌ها پێش نان خواردن و دواى چوونه سه‌ر ئاو ده‌ست شۆرين زهرووريهتێكه به‌ڵام بوونى تۆ به‌رده‌وام له ماڵ و نه‌بوونى به‌ركه‌وتن له گه‌ڵ شته‌كانى دهروربهرمان وو نه‌چوونت بۆ ده‌ره‌وه لهوهيه پێويست نه‌كات هه‌موو كاتژمێرێك به‌رده‌وام خه‌ريكي شۆرين و خاوينكردنهوهي ماڵ و ترسێكى زياد له ئاستى پێويست لات دروست بێت ، بۆيه پابه‌ند بوون به ماڵه‌وه و ئه‌نجامنه‌دانى سه‌ردان بۆ لاى خزم و دۆست و ناسياو و كه‌م سه‌يركردنى هه‌واڵه تۆقينهكان و خۆپاراستن له به‌كارهێنانى انترنيت به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وامى هۆكارێكي باش ده‌بن بۆ گه‌يشتن به ته‌ندروستي و ئاسايشى ده‌روونى كه هه‌موومان به‌دواى بهدهستهينانيهوهين .