بیست (٢٠) رێنمايى بۆ يارمەتيدانت بۆ دووربوونەوە لە خەم و پەژارەى مانەوە لە ماڵەوە

ماهر احمد خضر
قوتابی بەشی وەرگێران
زانکۆی جیهان - هەولێر

دەتوانی سوودێکی زۆر لە مانەوە لە ماڵەوە ببینی لەوەى زياتر بيری لێ دەكەیەوە. بەيانيان زوو لە خەو هەستان و وەرزش کردن هەروەها پەرتووك خوێندنەوە و گوێ لە ميوزك گرتن پێویستە. کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەكەت دەبێتە مایەی بەختەوەری و دووربوون لە خەمۆکی. بەڵام لەوانەیە ئەو بارو دۆخە بەخێرايی بگۆردرێت ئێستا ئاستی نيگەرانى لە جيهان بەرز بۆتەوە چونكە ملیۆنەها خەڵك شارەزايان لە تەندرووستی دەروونی و عقلى نيە.

لێرەوە چەند بيرۆكە و رێنمايەك كە يارمەتيدەرن بۆ بەرامبەر خەمۆكى و چۆنيەتى رووبەرووبونەوەی:

١- گرينگى بە پەيوەندييە سەرەكيەكان بدە. وەك خێزانەكەت و هاورييە نزيكەكانت. هەوڵبدە ئاگات لێیان بێت

٢- چالاك بە. رێگرى لە تەمبەڵى بكە و زاڵبه بەسەرى.

٣- وەرزش بكە. چونكە بۆ تەندرووستى جەستە و دەروونت پێويستە.

٤- ئاگادارى ژەمەكانى خواردنت بە. بۆ خەڵكانێكی زۆر لەكاتی بێزاربوون ياخود تەنيايی خواردن دەخۆن، ئەمەش شتێكی گرينگە كە ئاگاداری بين. هەوڵبدە خۆراكی تەندرووست بخۆی.

٥- دوور بكەوە لە خواردنەوه كحوليەكان

٦- نووستن. زۆر خەڵك كێشەی لەگەڵ نووستن هەبووە، بەڵام زوو نووستن لە شەوان پێويستە.

٧- پەرتووك بخوێنەوە. هەميشە كات بە هەواڵەكان بە فيرۆمەدە، ئەو پەرتووكانە بخوێنەوە كە لەو قەيرانەى ئێستا بە دوورە.

٨- كات بەسەر بردن لەسەر تۆرە كۆمەڵایيتەكان كەم بكەوە. زيادەرەوى لەسەر فەيسبووك و ئینستەگرام كارێكى تەندروست نيە.

٩- گوێ لە ميوزيك بگرە.

١٠- لەوەش باشتر مۆسيقا بژەنە، وەك پيانۆ گيتار... هتد.

١١- يادنامەيەك دروست بكە و بيرەوەريەكانى خۆتی تێدا بنووسە.

١٢- بەردەوام بە لە پەيوەندى لەگەڵ كەسە نزيكەكانت.

١٣- هەولبدە پەيوەندى لەگەڵ ئەو كەسە بكە كە ماوەكى زۆرە قسەت لەگەڵ نەكردووە.

١٤- هەموو رۆژێ كارێكى چاك لەگەڵ كەسێك بكە.

١٥- ئەگەر كارە قورسەكان ئەستەم بوو بەلاتەوە، ئەوە كارى ئاسان بكە.

١٦- شتى نوێ تاقی بكەوە.

١٧- تام و چێژ لە سرووشت وەربگرە.

١٨- لەبيرت بێت هەموو قەيرانێك كۆتايی پێدێت. وە كاتێك ئەو قەيرانە كۆتايى پێهات، چەندەها قوربانى وە ئازار و ناخۆشى دەبێت. بەڵام ئەمەش كۆتايى پێدێت و ژيانيش بەردەوام دەبێت.

١٩- كارەكانت وەكو خۆى ئەنجام بدەو خۆت تووشى دڵەراوكێ مەكە.

٢٠- لە دواى هەر كۆسپێك دەرئەنجامێك ببينە. هەموو جيهان ئەو رێگايە دەگرنەبەر پاش كوتايی هاتنى ئەو قەيرانە، بەڵام ئێمە ئێستا دەتوانين لە ژيانماندا ئەو كارە بكەين. زۆربەى خەڵك ميهرەبان بوونە. خۆبەخشێكى زۆر هەيە. رێزلێنانێكى زياتر بۆ خزمەت گوزارەكان هەيە. كەش و هەوا پاكتر بۆتەوە، وە هەناسەدان باشتر بووە. ئەوە رێگايەكى دوور و درێژە هەوڵبدە گەشبينبە. چونکه هەر ئەو بژاردەيەمان هەيە.